چوارچێوەی هەماهەنگی
plus4
berî 1 meh

چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکیتر بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە

 

شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوەو بابەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، یەکلاییکردنەوەی ناوی سەرۆک وەزیرانی تاوتوێکرد.

‌ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ شایستە دەستوورییەکانی قۆناغی داهاتووی عێراق.

کۆبوونەوەکە لەنووسینگەی موحسین مەندەلاوی ئەنجامدرا، ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، تاپرۆسەی سیاسی بەپێی کاتە دەستوورییەکان بڕوات.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە لەکەشێکی ئەرێنی و بەگفتوگۆی بەرپرسانە ئەنجامدرا.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە گەیشتنە پێشکەوتنی گرنگ و نیشانەی ئەرێنی، لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای عێراق و دابینکردنی سەقامگیریی سیاسی لەوڵاتدا.