مەزڵوم عەبدی
plus4
پێش 8 کاتژمێر

ڕاگەیاندراوێکی گرنگ لە مەزڵوم عەبدی؛یەوە

 

مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: گەیشتووینەتە ئاگربەست لێکتێگەیشتن.

🔸 بەنێوەندگیریی نێودەوڵەتی، بۆ ڕاگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر گەلەکەمان لەحەلەب، گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنێک کەدەبێتە هۆی ئاگربەست و سەلامەتیی برینداران، هاووڵاتیانی مەدەنی و ئەوانەی گیریان خواردووە.

🔸 ئەو شەڕڤانانەش کە لەگەڕەکەکانی ئەشرەفییەو شێخ مەقسوودەوە بەرەو باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕۆن.

🔸 پێویستە ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکان و کاربکەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەسەلامەتی بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

🔸 بۆ تێکۆشەرانی بەرخودانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفییەو شەهیدەکانیان و هەڤاڵانیان و بنەماڵەکانیان و خەڵکی سڤیل، وێڕای خەمباریمان، ڕێزو سەربەرزی و پێزانینی زۆری خۆمانیان پێشکەشدەکەین.

🔸 پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و کەسوکاری شەهیدان و گەلەکەمان بەگشتی دەکەین و نزای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەکەین.