پەرلەمانی عێڕاق
plus4
پێش 13 کاتژمێر

🔻پەرلەمانی عێراق لەبارەی جێبەجێکردنی ( سیستمی هەوڵەکان ) راسپاردەیەکی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کرد

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر گەڕانەوەی سیستمی هەوڵەکان ( نظام المحاولات ) و وەک راسپاردە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی کرد.

 

سیستمی هەوڵەکام یاخود ( هەڵگرتن )؛ سیستمێکی فێرکارییە و رێگا دەدات بە خوێندکار لەشەشی ئامادەیی و قۆناغەکانی دیکەش ئەگەر لەوانەیەک یا دووان دەرنەچوبێت؛ ساڵی داهاتوو تاقیکردنەوە تەنها لەو وانانەدا بکات و نمرەکانی لەوانەکانی دیکەش پارێزراو بێت.

 

تەنانەت ئەو خوێندکارە دەوامی قوتابخانەش ناکات جگە لەتاقیکردنەوەی ئەو وانانەی کە لێی دەرنەچوە.

 

هەر لەو راسپاردەیەدا داواکراوا بۆ ساڵی 2024-2025 کار بەسیستمی (تەحسین معدل) بکرێت.

 

لەدوای ناردنی راسپاردەکان؛ چاوەڕێی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت لەو بارەیەوە رەزامەندی دەربڕێت و بڕیار دەربکات یاخود نا.