جەدعون
plus4
پێش ڕۆژێک

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رۆژئاوایی: قەرزی شەرەفتان لەسەرە بەرامبەر کورد

 

جەدعون سار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، شەڕڤانانی کورد ئازایانە دژی تــ،،ــیرۆریــ،،ــستانی د۱۱اعــ،،ــش چەنگاون ، بۆیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی و کۆمەڵگەی رۆژئاوایی بەتایبەتی، بەرامبەر بەکورد قەرزاری شەرەفن.

دەشڵێت، هێرشی گروپەکانی سەر بە رژێمی سوریا بۆ سەر هاوڵاتیانی کورد لە شاری حەلەب، مەترسیدارەو بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆکارێکە بۆ هەڵکشان و زیادبوونی تووندوتیژییەکان لەلایەن رژێمی سووریاوە.

دوێنێ سێشەممە چەند گرۆپێکی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا پەلامارەکانیان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی کوردنشین لە حەلەب دەستپێکردو بەهۆی بۆردومانی هەڕەمەکی ئەو گروپانەوە چەندین هاوڵاتی شەهیدو برینداربوونە.