ئاسایشی هەسەدە
Plus4
پێش ڕۆژێک

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: تائێستا چوار هێرشی چەکدارانی سەر بەدیمەشقمان تێکشکاندووە

 

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئاگربەستەوە لەحەلەب بڵاودەكرێنەوە تەنها چەواشەكارین و بۆ فریودانی ڕای گشتین.

 

دەشڵێت: بەئامانجی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانەی لەلایەن چەکدارانی سەر بەدیمەشقەوە ئەنجامدراون، ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکرێنەوە.

 

هەموو ئەو هەوڵانەی هێزەکانی ئێمە دایان بۆ ئاگربەست، ئەوان شکستیان پێهێنا، ئەویش بەهۆی پێداگریی چەکدارانی سەر بەدیمەشق بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوان لەچەند کاتژمێری داهاتوودا.

 

ڕوونیشیکردەوە: تۆپبارانی ئەو هێزانە بەردەوامن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامن لەفڕین بەسەر گەڕەکە کوردییەکاندا.

 

ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە ئەو گرووپانە چوار هێرشی یەک لەدوای یەکیان بەتانک و زرێپۆش ئەنجامدا، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەپاڵپشتی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکان بەرپەرچیان دانەوەو تێکیانشکاندن.