plus4
پێش ڕۆژێک
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا: دەبێت دەستبەجێ دۆخی حەلەب هێوربكریتەوەو دەست بەدیالۆگ بكرێت
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: پێكدادانەكانی باكووری حەلەب و برینداربوون و ئاوارەبوونی خەڵكی مەدەنی زۆر نیگەرانمان دەكات، چوونكە سەقامگیریی سوریا بایەخێكی گەورەی هەیە بۆ ئێمە، بۆیە دەبێت دەستبەجێ دۆخەكە هێوربكرێتەوە.
جەختیشیکردەوە: دەبێت بەزووترین کات دەست بەدیالۆگ بكرێت و مەدەنییەكان پارێزراوبن، ئێمەش لەنزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكەین.





