Plus4
پێش ڕۆژێک
سەدان هاووڵاتیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە عێراق
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
سودانی؛ ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عێراقیانەی لە لیبیا دەستبەسەركرابوون و باڵیۆزخانەی عێراقیش كارەکانی گەڕاندنەوەی 151 كۆچبەری عێراقیی تەواوكردووە.
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحاف؛ باڵیۆزی عێراق لە لیبیا بەوەكالەت، ڕایگەیاند: ڕێکارەکانی گەڕانەوەی 151 هاووڵاتیی عێراقی تەواوکراون، ئەو دەسپێشخەرییە بەپێشنیازی باڵیۆزخانەی عێراق بووە لە لیبیا، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی کە ڕوویان لەو وڵاتە کردووەو سەدان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانیشیان تێدایە.
وتیشی: باڵیۆزخانە لەماوەی ڕابردوودا پشتگیریی پێویستی پێشکەش بەکۆچبەران کردووە، کە پێکهاتبوو لەدابینکردنی خۆراک، خواردنەوە، پۆشاک و پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕۆژانە.
باڵیۆزخانەکە ڕێکارەکانی گەڕانەوەی 151 هاووڵاتیی عێراقی تەواوکردوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی چوبونە نێو خاکی لیبیاوە.
ڕوونیشیکردەوە: سودانی؛ ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ تەرخانکردنی فڕۆکەیەکی بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق، ئەوەش لەوەڵامی داواکارییە فەرمییەکان کە لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوە.



