عیدرۆس
plus4
پێش ڕۆژێک

عیدروس زوبەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی راگوزەری باشوری یەمەن؛ کە چوار پێش ئێستا سەربەخۆیی باشوری یەمەنی راگەیاندو بانگەشەی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کرد، بەیانی ئەمڕۆ بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵات.

لەچەند رۆژی رابردوودا عیدروس زوبەیدی؛ سەربەخۆیی باشوری یەمەنی راگەیاندو سەنعای وەک پایتەختەکەی ناساند.

وتیشی: قۆناغی راگوزەر ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و لەو ماوەیەشدا ئامادەکاری بۆ سەربەخۆیی دەکرێت.

ئەم پێشهاتە نوێیە لەكاتێكدایە، برٍیاربوو بەیانی ئەمڕۆ زوبەیدی لەرێگەی فڕۆكەیەكەوە بەرەو ریازی پایتەختی سعودیا بچێت بۆ دانوستان لەگەڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی سەرۆكایەتی یەمەن كە پرسی سەربەخۆیی باشور رەتدەكەنەوە.

عیدروس زوبەیدی كە سەرۆكایەتی باشوری یەمەن دەكات، خاوەن دامەزراوەیەكی سیاسی و سەربازییە و لەساڵی 2017ـەوە دامەزراوە و كار بۆ سەربەخۆیی باشوری یەمەن دەكەن كە تاوەكو پێش ساڵی 1990 دەوڵەت بوە.

لەئێستاشدا بەهۆی راگەیاندنی ئەنجومەنی راگوزەری باشور و بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی یەمەن كە سعودیا پاڵپشتی دەكات، زوبەیدی وەك خیانەتكاری گەورە داواكراوە.

تەنانەت ئەمڕۆ دوو وەزیرەكەی باشور لەحكومەتی یەمەن، بەتۆمەتی گەندەڵی دوورخرانەوە.