مادرۆ
plus4
پێش ڕۆژێک

🔻نوێترین زانیاری لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا لەفەنزوێلە

 

🔶ماڵپەڕی CNNی ئەمریکی لەنوێترین راپۆرتیدا هەندێ وردەکاری و زانیاری نوێ لەبارەی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلە بڵاودەکاتەوە.

🔶 مادۆرۆ و هاوژینەکەی لەکاتی دەستگیرکردنیاندا برینداربونە.

🔶 بەرپرسە ئەمریکییەکان لەدادگا وتویانە: مادۆرۆ و هاوژینەکەی لەکاتی هەڵاتنیان بۆ ژوە پۆڵایینەکە سەریان بەر دەرگاکە کەوتووە چونکە دەرگاکە نزم بوە.

🔶 بەرپرسە ئەمریکییەکان وتویانە: دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانەوە چارەسەر کراون و برینەکانیان سوک بوە.

🔶 پارێزەرەکەی مادۆرۆ بە ماڵپەڕەکەی وتووە: قۆڵی ئازاری هەیەو رەنکە شکابێت هەر بۆیە داوام کردوە ئەشیعەی بۆ بگرن.

🔶 هێزەکەی ئەمریکا لەنێو کۆشکی کۆماری فەنزوێلە روبەروی هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرای وەڵاتی کۆبا بونەتەوە کە ئەرکیان پاراستنی کۆشک و سەرۆک بوە.

🔶 کوبا کوژرانی 33 ئەفسەرو سەربازی هێزەکەی لەنێو کۆشکی کەرەکاس راگەیاندوە.

🔶 ماڵپەڕەکە دەڵێت: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربونەو برینەکانیان سوکن.