plus4
پێش ڕۆژێک
محەمەد شیاع سودانی: لەزۆر ڕووەوە سەرکەوتنمان بەدەستهێناو چەکمان لەدەستی گرووپە چەکدارەکان سنووردار کرد
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەردەوامین لەسەر بەهێزکردنی وڵاتەکەمان لەڕێگەی پاراستنی ئاسایش و سنووردارکردنی چەك لەدەستی گرووپەکانەوە.
سودانی؛ لەساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەت دەکەینەوە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، بەپتەوكردنی تواناکانی هێزەکانمان بەچەک و کەرەستەی سەردەمیانەو پێشکەوتوو.
جەختیکردەوە کە ئەو بەڵێنەیان جێبەجێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی تەواو بۆ عێراق و کۆتاییهێنان بەئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
دەشڵێت: لەسایەی ئەو سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆوە بینیوە، هەنگاومان ناوە بۆ کۆتاییهێنان بەکارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق.
وتیشی: بەردەوامدەبین لەکارکردن لەسەر بەهێزکردنی هێزی وڵاتمان بەپاراستنی ئاسایش و بەرتەسککردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەدەنگەوەهاتنی بانگەوازی مەرجەعی باڵای ئایینی.



