Plus4
پێش ڕۆژێک
عێراق ناردنی بەشە خۆراکی مانگانەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرت
حکومەتی عێراق، بەهۆی کێشەی کەڵەکەبووی کۆنی داراییەوە، بڕیاری ڕاگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانی بۆ هەرێمی کوردستان دا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بڕی 117 ملیار دیناری پارە بەشە خۆراک لەنێوان ساڵانی 2003 تا 2022 قەرزدارەو ڕادەستی بەغدای نەکردووە، بەو هۆیەوە بەشە خۆراکی هەرێم ڕادەگیرێت.




