ئاگرکەوتنەوە
Plus4
پێش ڕۆژێک

ئاگرێکی گەورە لەکارگەیەکی چپس کەوتووەتەوە تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لەکارگەیەکی چپس لەکۆمەڵگەی پیرزینی سەر بەهەولێر، کەوتووەتەوەو دووکەڵێکی ڕەش بەئاسمانی شارەکەدا بەرزبووەتەوە.

 

بەهۆی ئاگرەوە، بەشێکی ئاسمانی هەولێر بەدووکەڵێکی چڕی ڕەش داپۆشراوە، تائێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە، ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێرە نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت.

 

لەبەربوونی مەترسی لەسەریان، سێ قوتابخانەو باخچەی ساوایان خوێندکاران و منداڵانیان ناردەوە بۆ ماڵەوەو ژمارەیەک ماڵی نزیک لەئاگرەکە چۆڵکران.

 

لەبەرەبەیانەوە 50 تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێرو دەوروبەری لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان، قەبارەی زیانەکانیش زۆرن.