plus4
پێش ڕۆژێک
جارێکی‌تر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌یتوانی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاییبكاته‌وه
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئەمشەو جارێكی‌تر بەمەبەستی دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش وەک دوا کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێزاق كۆبووه‌وه، بەڵام بێ هیچ ئەنجامێک کۆبوونەوەکە کۆتاییهات و نەیتوانی کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلابكاته‌وه.
لەوبارەیەوە نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌كه له‌نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی؛ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر كۆبوونه‌وه‌و چەندین پرسی گرنگیان تاوتوێكرد.
به‌پێی ئەو ڕاگه‌یاندراوه: تائێستا محه‌مه‌د شیاع سودانی؛ وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و نوری مالیكی؛ وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندید كراون، به‌ڵام دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه نه‌توانراوه له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێكبكه‌وێت و کاندید یەکلاکەرەوە بۆ پۆستەکە دەستنیشان بکات.





