plus4
پێش هەفتەیەک
دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا لیژنەکانی پەرلەمان دابەشبکرێن
فالح خـەزعەلی؛ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: زیاتر لە 141 یاسا چاوەڕێی پەسەندكردنن و 10 ڕۆژ دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی ئەندامی لیژنەكانی ئەنجومەنەكەو پەرلەمانی نوێی عێراق لەبەردەم دەیان کێشەو تەنگ و چەڵەمەی گەورەدایە.
ناوبراو کە سەرۆكی فراكسیۆنی مونتەسیرونە لەئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبووەوەو ڕێككەوتن كرا لەبارەی پێكهێنانی لیژنەكان و دابەشكردنی پەرلەمانتارەكان بەپێی ڕێژەی كورسییەكان.
دەشڵێت: زیاتر لە 141 یاسا چاوەڕێی پەسەندكردن دەكەن، بەپشتبەستن بەبڕگەی دووەمی ماددەی 60 ی دەستوور، یاساكان لەڕێگەی 10 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران یان لەڕێگەی لیژنەكانەوە پێشكەشدەكرێن.
ڕاشیگەیاند: دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران 10 ڕۆژی دیاریكردووە بۆ بەرزكردنەوەی ناوی ئەندامان بۆ لیژنەكان و دوای پێكهێنانی حكومەتیش دەنگدان لەسەر سەرۆكی لیژنە، جێگرو بڕیاردەری لیژنەكان دەكرێت.





