Plus4
پێش ڕۆژێک
حکومەتی هەرێم: 12 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لای بەغدایە
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم، داتاو زانیارییە وردەکانی ساڵانی 2023، 2024 و2025ی نێوان هەولێرو بەغدای بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: بەغدا تەنها 41٪ی شایستە داراییەکانی ناردووەو مووچەی 12 مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی لایە.
لەڕاگەیاندراوێکدا، تیشکدەخاتە سەر کەلێنە گەورەکانی دارایی و ئەو پێشێلکارییانەی لەلایەن بەغداوە بەرامبەر شایستە دەستوورییەکانی هەرێم کراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە: لە سێ ساڵی ڕابردوودا ،کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم 58.3 تریلیۆن دینار بووە، بەڵام بەغدا تەنها 24.3 تریلیۆن دیناری ناردووە، واتا تەنیا 41٪ی مافە داراییەکانی هەرێمی خەرجکردووە کە دەکاتە 3.9٪ی کۆی بوودجەی عێراق.
دەشڵێت: لە سێ ساڵی ڕابردوودا، بەغدا پارەی مووچەی 12 مانگی مووچەخۆرانی نەناردووە، بەجۆرێک:
لەساڵی 2023: تەنها پارەی 5 مانگ نێردراوە (کە زۆربەی قەرز بووە)، سێ مووچەی ئەو ساڵە لای بەغدا ماوەتەوە.
لەساڵی 2024: تەنها پارەی 10 مانگ نێردراوە، یەک مووچەی ئەو ساڵە لای بەغدا ماوەتەوە.
لەساڵی 2025: تەنها پارەی 10 مانگی ناردووەو دوو مووچەی تری نەناردووە.
تێشیدا هاتووە: عێراق 165 تریلیۆن دیناری بۆ وەبەرهێنان تەرخانکردووە، بەڵام پشکی هەرێم تێیدا 0٪ بووە، ئەمەش بووەتە هۆی پەککەوتنی پرۆژەکانی ژێرخان و دروستبوونی کەلێنی گەورەی دارایی.





