پێش ڕۆژێک
بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتێک بونیاد دەنێین کە خواست و پێویستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدەباشان پێشوازیی لەوەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی سادیقوون بەسەرۆکایەتی دکتۆر نەعیم عەبوودی کرد.
لەدیدارەکەدا تەئکید لەپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گەل و وڵات.
هەر لەدیدارەکەدا پێویستیی بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانەو هاریکاری هەمەلایەنەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری عیراق و پابەندبوون بەوادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دووپاتکرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی؛ پەرۆشانە جەختی لەسیاسەتی نیشتمانیی یەکێتی بۆ کاری هاوبەشێتی و شەراکەتی حەقیقی لەعێراقدا کردەوەو ڕایگەیاند: دەمانەوێت حکومەتێک بونیادبنێین کە وەڵامدەرەوەی خواست و پێویستی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بێت و ببێتە مایەی خزمەتکردنی زیاترو بووژاندنەوەی زیاتری وڵاتەکەمان، ئەمەش تەنها بەپرۆژەی هاوبەش بەدیدێت.





