کاندیدی هاوپەیمانی
Plus4
پێش ڕۆژێک

تەنها سوودانی و نوری مالیکی کاندیدی سەرەکیی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقن

 

فیراس موسلیماوی؛ وتەبێژی هاوپه‌یمانیی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان ڕایگه‌یاند: تائێستا سودانی و مالیكی؛ دوو كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن لەچوارچێوەی هەماهەنگی.

 

ئاشکرایکرد کە له‌باره‌ی كاندیدی پۆسته‌كه‌وه‌ ده‌بێت بڕیاری كۆتایی لەسەر بنەمای تەوافووقی ناوخۆیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێت.

 

موسلیماوی؛ وتی: وتاری میدیایی هێزە سیاسییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەقۆناغێكدا تێپەڕدەبێت كە پێوستی بەوپەڕی ئارامی و دیسپلینی سیاسی هەیە.

 

ناوبراو دەڵێت: هاوپەیمانییەکە بڕوای بەمافی گەورەترین کوتلەی نێو هەر پێکهاتەیەکی سیاسی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی پۆستە سەرەکییەکان، وەک شایستەیەکی دەستووری و سیاسی.

 

ڕوونیکردەوە: کاندیدانی سەرەكیی پێشنیازکراو تائێستا بریتین لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی، چوونکە کاندیدی کوتلە سیاسییە دیارەکانن و خاوەنی ئەزموونن لەبەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، بەو مەرجەی بڕیاری کۆتایی بەرهەمی ڕێککەوتنێکی ناوخۆیی بێت.