م س کرکوک
Plus4
berî 2 meh

🔻نوسینگەی رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتی بڵاویکردوەتەوە:

 

ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک بە ئامادەبونی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، و ژمارەیەک لە کادیرانی پێشکەوتوو، لە گەڵ هەردوو تیمی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووینەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو تیمی یەکێتییمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک راسپارد کە هەماهەنگی پتەوتر بکەن بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی کەرکوک و دانیشتوانی ناوچە جێناکۆکەکان.