مقتل
Plus4
berî 2 meh

🔻ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆ دۆسێی ئەمنی چەند شارێک وەردەگرێتەوە

 

قەیس حەمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 2026 پلانیان هەیە دۆسێی ئەمنی سەنتەری هەردوو پارێزگای ئەنبارو سەڵاحەدین رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بکەن.

 

وتیشی، بەهەمان شێوە لە پلانیاندایە بەسەربازگەکردنی شارەکان وهەروەها ژمارەی بازگەکان کەمبکەنەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمساڵ بەهەمان شێوە دۆسێی ئەمنی چەند شارێکی دیکە رادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.