berî 2 meh
فایەق زێدان: ناکرێت چیتر هیچ گرووپ و کۆمەڵێک لەدەرەوەی حکومەت چەکیان بەدەستەوە بێت
فایەق زێدان؛ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر ئەوە دووپاتکردەوە کە ناکرێت چیتر چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تدا بوونی بمێنێت.
فایەق زێدان؛ لەوتارێكیدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی و ئه‌منیمان به‌ده‌ستهێنا، لەمەولا ئه‌ركی نیشتمانی و ئاکاریی هه‌موو لایەکمانه ئەم قۆناغە بۆ قۆناغی بوونیاتنانی ده‌وڵه‌ت بگوازینەوە، ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنەمای ڕێزگرتن له‌یاساو یه‌كبوونی بڕیار‌و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك بۆ دەستی حکومەت بونیاتنرابێت.
ئەوەشی دووپاکردەوە کە لەمەولا چیتر چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه یاساییه‌كان کارێکی پێویست نییه.
ڕوونیشیکردەوە کەئێستا شه‌ڕ كۆتاییهاتووه‌و ئاڵه‌نگارییه نوێیەكان جۆرێكیتر چه‌ك ده‌خوازن: یاسا، عه‌داله‌ت و گه‌شه‌پێدان.
وتیشی: كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت به‌واتای ده‌ستبه‌رداربوون له‌قوربانییان نییه، به‌ڵكو سووربوونە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی له‌كاتی جه‌نگدا چه‌كیان هه‌ڵگرت، دەبێت یه‌كه‌م كه‌س بن پابه‌ندبن به‌یاساوه له‌كاتی ئاشتیدا.





