انور
٥
berî 2 meh

🔻ئەنوەر حەمە ئەمین یەکێکە لەکاندیدە سێبەرەکانی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

 

فەریقی یەکەمی خانەنشین ( ئەنوەر حەمە ئەمین ) کە پێشتر کاندیدی بارزانی بوو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک؛ ئێستا خۆی کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

 

سەرچاوەیەکی نزیک لەناوبراو زانیارییەکەی بۆ plus4 پشتراستکردەوە و وتی: فەریق ئەنوەر کاندید دەبێت بۆ ئەو پۆستەو بۆ بەدەستهێنانی متمانەش قسە لەگەڵ چەند لایەنێک کراوە.

 

ئەنوەر حەمە ئەمین؛ ئەفسەری سەردەمی رژێمی پێشوو بوە؛ دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، وەک فەرماندەی سوپای عێراق لەکەرکوک دەستبەکاربوو.

 

لەدوا ئەرکیدا تا ئەو کاتەی خانەنشین بوو؛ فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق بوە.

 

ساڵی 2019 لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کاندیدبوو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

 

ساڵی 2021 ناوبراو لەسەر دۆسییەی کڕینی فڕۆکەی چیکی و بەهەدەردانی سامانی گشتی؛ دەستگیرکراو سزای زیندانی درا.