Plus4
پێش 9 کاتژمێر
وەزارەتی نەوتی عێراق: تائێستا 85%ی هاووڵاتیان بەشە نەوتی سپیی خۆیان وەرگرتوو
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا 85%ی هاووڵاتیان بەشە نەوتی سپیی خۆیان وەرگرتووە.
لەوبارەیەوە عەبدولساحب بزون؛ لێپرسراوی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لەکۆی 2 ملیۆن خێزانی عێراقی، یەک ملیۆنێک و 500 هەزار خێزان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنیی تایبەت بەوەرگرتنی نەوت، ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
ڕاشیگەیاند: لەکۆی ئەو ژمارەیە 85%یان بەشە سووتەمەنییان وەرگرتووە کە بەپێی ئەوەی بۆیان دیاریکراوە، بۆ هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوتی سپییە.
ڕوونیشیکردەوە: ساڵی ڕابردوو بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستانیش دابینکراو ئەمساڵیش هەمان بڕ دابیندەکرێت.




