Plus4
پێش 9 کاتژمێر
له‌شه‌ڕی نێوان دوو خێزانی یەک عەشیرەتدا 5 كه‌س كوژران
له‌شه‌ڕی نێوان دوو خێزاندا لەگوندی خەفاجەی ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عد له‌پارێزگای دیاله، پێنج كه‌س كوژران و 11ی تریش برینداربوون.
لەوبارەیەوە پۆلیسی دیاله له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌یەکی کۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کە بۆ زیاتر لە 20 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، شه‌ڕ له‌نێوان دوو خێزاندا دروستبووه کە دوو خانەوادەی نێو یەک عەشیرەتن و شەڕەکە ته‌شه‌نه‌ی سەندووە بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌كردن لەیەکترو شەڕەکە چەکی بچووک و مامناوەندی تێدا بەکارهێنراوە.
سەرچاوەکەی پۆلیس وتیشی: له‌شه‌ڕه‌كه‌دا 5 كه‌س كوژران و 11 کەسی تریش برینداربوون.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، ته‌ندروستیی به‌شێك له‌برینداره‌كانی ڕووداوەکە ناجێگیرەو بەمەبەستی چاره‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاریی به‌عقوبه كراون.
پاش ڕووداوەکە، هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا گه‌یشتوونه‌ته شوێنەکەو دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌و چه‌ند تۆمه‌تبارێكی ڕووداوەکەش ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه له‌بارەیەوە ده‌ستیپێكردووه.




