Plus4
پێش 9 کاتژمێر
هەزاران زیندانیکراو لەزیندانەکانی عێراق ئازادکران
وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرایکرد: مانگی ڕابردوو 899 زیندانی لەنێو زیندانەكانی نێو دەستەی چاكسازیی عێراق ئازادكراون.
وتیشی: 491 زیندانی بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی ڕێكارەکانیان تەواوبووەو ئازادكراون.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دادی عێراق؛ لەماوەی مانگی (12)ی 2025دا، 899 زیندانی لەنێو دەستەی چاكسازیی عێراقی لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە ئازادكراون.
وتیشی: هاوكات 408 زیندانیی تر بەبڕیاری تری دادوەری ئازادكراون.
بەپێی ڕاگهیاندراوهكه: ئازادكردنەكان دوای پێداچوونەوە بووە بەدۆسیەی زیندانییەكان و دڵنیابوون لەوەی هەموو مەرجە یاساییەكان جێبەجێدەكرێن، بەهەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.




