پێش ٢ کاتژمێر
چوارچێوەی هەماهەنگی جێگرەوەی سودانی دیاریكرد كوردو سوننەش دژی دانانەوەی سودانین
چوارچێوەی هەماهەنگی جێگرەوەی سودانی دیاریكرد كوردو سوننەش دژی دانانەوەی سودانین، بۆ ئەو مەبەستەش عەبدولڕەحمان جەزائیری؛ سەرۆکی دەستەی سیاسیی بزووتنەوەی ڕەوتی نیشتمانیی خێڵەكان ڕایگەیاند: پۆستی سەرۆک وەزیران بەرەو گۆڕانکاری دەچێت.
جەزائیری دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی ڕەتکردنەوەی روونی سوننەو کورد بۆ نوێکردنەوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتیی سودانی، بڕیاری کۆتاییش لەدەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە.
ناوبراو لەلێدوانێکیدا بەئاژانسی هەواڵی (مەعلومە)ی وتووە: ئاماژە سیاسییەکانی ئێستا پێماندەڵێن: هیچ قبوڵکردنێک نییە بۆ نوێکردنەوەی خولی سودانی، سوننەو کوردیش بەئاشکرا بیرۆکەی خولی دووەم ڕەتدەکەنەوە.
وتیشی: هەر ڕێگەیەک بەرەو سەرۆکایەتیی حكومەت بێ ڕەزامەندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەرناگرێت.
ڕوونیکردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی بژاردەی خۆی سەبارەت بەسەرۆک وەزیرانی داهاتوو یەكلاییکردووەتەوەو کاندیدی جێگرەوە ئامادەیەو هەڵبژێردراوە، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ساتەوەختی گونجاوی سیاسی دەكەن تا لەچوارچێوەی لێکتێگەیشتنێكى هەمەلایەنە لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تردا ڕایبگەیەنێت.




