plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻گەورەترین دزی لەئەڵمانیا کراوە.. حکومەت و خەڵک شۆک بونە..!!
لەئەڵمانیا ژمارەیەک دز چونەتە نێو بانکێکەوەو زیاتر لە 3 هەزار سندوقیان دزیوە کە بە 30 ملیۆن یۆریۆ دەخەمڵێندرێت.
دزەکان پشوی سەری ساڵیان قۆستوەتەوەو لەگەڕاجی ژێر زەوی بانکەکەوە توانیویانە بە ئامێرو مەقەسی تایبەت؛ کونێک بکەن و بچنە بانکەکەوە.
دزێتییەکە بە گەورەترین دزی لەئەڵمانیا دادەنرێت تاوەکو ئێستا رویداوە.
خەڵک بەتایبەت ئەوانەی پارەو ئاماناتەکانیان دزراوە؛ توڕەن و لەکەناڵەکانی ئەو وڵاتەوە رەخنەی توند لەحکومەت دەگرن کە چۆن دزیەکی وەها گەورە لەپارێزراوترین شوێندا رویداوەو پۆلیس بەخەبەر نەهاتوون.




