پێغومبەرایەتی
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

پێغەمبەرەکەی گانا دەستگیرکرا

 

ئەمڕۆ پۆلیسی کۆماری گانا؛ ئەو کەسەیان دەستگیرکرد کە ماوەی شەش مانگە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات و خەڵکێکی زۆریش شوێنی کەوتوون.

 

ئەو ناوی ( ئیفانس ئیشۆنا ) خۆی بە ( ئیبۆ نوحی ) دەناساند.

 

پێشتر بانگەشەی ئەوەکردبوو کە لەخەودا پێی وتراوە 25ی کانونی یەکەمی 2025 کۆتا رۆژەو لافاوێک دێت هەموو جیهان دەبات جگە لەو کەسانەی دەبنە شوێنکەوتوی ئەو و پێویستە بەلەم دروست بکەن و بۆ ئەوەش داوای کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی دەکرد.

 

لەو ماوەیەدا بوەتە خاوەن شوێن کەوتوێکی زۆرو لەتیکتۆکیش تەواو ناسراوە و بوەتە خاوەن ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها لەجۆری ( مارسیدس ) و بەرانبەر ریکلام بۆ خواردنەوەو جلوبەرگیش پارەیەکی زۆری وەرگرتووە.

 

دوای ئەوەی 25ی مانگی رابردوو کە بڕیاربوو کۆتا رۆژی دونیا بێت؛ لافاو روینەدا.. دەرچوەوە و ئەمجارە بە خەڵکی وت:" خوا تۆبەو نزاکانمی قبوڵ کردو رۆژی کۆتایی درێژکردوەتەوەو پێویستە بەلەمی زیاتر دروست بکەین و پارەی زیاترمان شەوێت..!!"