mark
plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔻پەیامێک لەمارک ساڤایەوە بۆ عێراقییەکان

 

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026، مارک ساڤایا نێردەی ترەمپ بۆ عیراق پەیامێک ئاراستەی گەلی عیراق دەکات و تێیدا جەخت لەسەر قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و بوونی چەکی بێ مۆڵەت دەکاتەوە.

 

ساڤایا رونیکردوەتەوە ، هێزو خۆڕاگری گەلی عیراق سەرچاوەی ئیلهامە بۆ جیهان و ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی سەقامگیری بۆ هەموو عیراقییەکان.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆتایی هێنان بە ناسەقامگیری و چەکی بێ مۆڵەت و میلیشیاکان و گرژییە ناوخۆییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکان ؛ بەشێکن لەو کارانەی کە پێویستە لە ساڵی نوێدا کۆتاییان پێبهێندرێت.

 

ئەمە وێڕای بنبڕکردنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە و کۆتایی هێنان بە گرێبەستە وەهمییەکان و دزی و فێڵکردن لە یاسا و لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بێکاری و هەژاری و نەخوێندەواری و کەمیی خزمەتگوزارییەکان و نادادی.

 

مارک ساڤایا پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی ئەو کەسانەش کرد، کە گەندەڵن و دەستیان لە گەندەڵیدا هەیەو پێیان دەڵێت، کاتی ئەوانە کۆتایی هاتووەو ئێستا کاتی عیراق و عیراقییەکانە.