plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻پەیامێک لە ئاسۆ مامەندەوە
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیەوە بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە،
🔸 بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026ی زاینییەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاووڵاتییانی عیڕاق بە گشتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هاووڵاتیانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەتی دەکەم.
🔸بە ئومێدم ساڵی نوێ ببێتە فاکتەری سەقامگیری و ئاوەدانی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان، و قووڵبوونەوەی زیاتری گیانی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکانی عێڕاق و پارێزگای کەرکوک بە تایبەتی.
🔸هەر بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا مەسیحییەکان دەکەم، پێویستە ئەم بۆنە و یادانە ببنە هاندەرێک بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بەبێ جیاوازی.
🔸هەروەها ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێک دەزانم کە تیایدا تەئکید لە خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان بکەمەوە بەو جۆرەی کە لە ئێستادا ئیدارەی کەرکەک لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە هەنگاویان بۆ دەنێت. هەروەک هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوک دڵنیا دەکەمەوە ساڵی نوێ، ساڵی جێبەجێکردنی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بوژانەوەی کەرکوک دەبێت.
🔸لە سەر ئاستی رێکخراوەیی، یەکێتیی بە پڕۆژە و بەرنامەی هەمەچەشن پێشوازیی لە ساڵی نوێ دەکات بە تایبەتی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیدارن بە بژێوی هاووڵاتییان و دابینکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و لاوان، و بەسەرکردنەوەی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانیان.





