اميرة
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

کاندیدێکی دەرنەچوی پەرلەمان خۆی بۆ سەرۆک کۆمار کاندید دەکات 

 

ئەمیرە جابر؛ تەمەن 38 ساڵ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکات.

 

ئەمیرە جابر؛ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ plus4 رایگەیاند: وەک هەر عێراقییەک بەپێی دەستورو یاسا مافی ئەوەم هەیە بۆ پۆستە سیادییەکان خۆم کاندید بکەم لەنێویاندا پۆستی سەرۆک کۆمار.

 

وتیشی، لەخۆکاندیدکردنم دەمەوێت پەیامێک بگەیەنم کە کۆتایی بە سیستمی پشک پشکێنەو تەوافقات بهێنم.

 

ئەمیرە لەلێدوانەکەیدا ئەوەشی وت: "خەڵکی بەغدام، باوکم عەرەبە بەڵام دایکم بەرەچەڵەک کوردە و کەمێک کوردیش دەزانم."

 

ئەو خانمە؛ دەرچوی کۆلێژی کارگێڕی کارە لەبەغدا، ماستەریشی لە پڕۆژەکان لەدوبەی بەدەستهێناوە.

 

پێشتر ساڵی 2021 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ( نازل اخذ حقي ) كە تشرینییەکان پێکیانهێنابوو خۆی کاندید کردبوو؛ بەڵام دەرنەچوو.