plus4
پێش ٢ کاتژمێر
مەرجەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکران
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مه‌رجه‌كانی كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشکرا کرد‌و لەچەند خاڵێکدا مەرجەکانی کۆکردوونەتەوە.
پەرلەمان داواده‌كات هه‌ركه‌سێك خواستی هه‌یه بۆ ئەو پۆستەو مه‌رجه‌كانی تێدایه تاڕۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی 1ی 2026 داواكاری پێشكه‌شبكات.
کەسی خوازیار پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت:
🔸 دەبێت هاووڵاتیی عێراقی بێت.
🔸 له‌نێو عێراق له‌دایكبووبێت.
🔸 له‌دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
🔸 خاوەنی عەقڵ و ئاوەزێکی ساغ بێت.
🔸 تەمەنی لە چل ساڵ کەمتر نەبێت.
🔸 ده‌بێت خاوەنی ناوبانگێکی باش بێت.
🔸 خاوەنی ئەزموونی سیاسی بێت.
🔸 بەدەستپاکی و ڕاستگۆیی و دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ میللەت بناسرێت.
🔸 ده‌بێت لانیکەم خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت و بڕوانامەکەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی عێراقەوە دانپێدانراو بێت.
🔸 ده‌بێت بەهیچ تاوانێکی لەکەدارکردنی شەرەف سزا نەدرابێت.
🔸 ڕێکارەکانی یاسای لێپرسینەوەو دادپەروەری نه‌یگرێته‌وه.
پێویستە كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام گه‌ر له‌خولی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا، له‌خولی دووه‌مدا به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ساده ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار‌و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بێت.




