بەرپرسی گۆڕان
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔶سێ بەرپرسی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان لەکەرکوک کە بریتین لە (مەلا فرمان محەمەد، لەتیف فاتح فەرەج و ئەحمەد عەزیز) لەراگەیەندراوێکی هاوبەشدا وەڵامی محەمەد خورشید بەرپرسی پێشوی لقی سێی پارتی لەکەرکوک دەدەنەوە.

 

🔶لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە:

 

🔶کادرێکی پارتی لەکۆڕبەندەکەی گولەخانە وەک مەلە نەزانێک خۆی لە گۆمێکی مەندی زۆر قوڵ دەدات، دەڵێت " لە ٢٠١٤ ئێوە " لەتیف فاتح، ئەحمەد عەزیز و مەلا فرمان" لە بزوتنەوەی گۆڕان هاتنە بارەگای پارتی لە کەرکوک و داواتان لێمان کرد دژ بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان لێک نزیکببینەوە".

 

🔶بە بیستنەوەی ئەم هەواڵە توشی سەرسوڕمان بوین، چونکە قسەیەکە لە نەبون و نە گوتنەوە دروستکراوە.

 

🔶 ئێمەش، دڵنیاین بە هۆی چوونە تەمەنەوە بێت یان گوێ لەمشتی بێت ئەم کادرە نەک کەس و روداوەکان تێکەڵ دەکات و لنگەوقوچیان دەکاتەوە، بەڵکە بۆ هەندێ مەرامی تایبەت لە خەیاڵدا داتاشین دەکات ".

 

🔶 بە کورتی ئەم قسەیە دورە لە راستیەوە و نە گوتراوە و هیچ بنەمایەکی نیە، لە داهاتوشدا نایڵێین چونکە لە خزمەتی کەرکوکدا نیە و دوریشە لە رەوشتی سیاسی ئێمە.

 

🔶 لە لایەکی دیەوە لەم قسەیە دەردەکەوێ ئەم کادرە چەند ساوایە لە تێگەیشتن و پەیڕەوکردنی دیسپلینە سەرەتاییەکان و ئەلف و بێی حیزبی.

 

🔶 پاشان ئێمە دوای ئەوەی سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە پرەنسیپەکانی خۆی لایدا و وەک ئەوەی ئێمە ویستمان بۆ کەرکوک بکرێت رامان نەخویندرایەوە، هەڵوێستمان وەرگرت و کورسی سەرکردایەتیمان جێهێشت.

 

🔶 پێمانخۆشە و کاتێتی بڵێین " کاک محمد خورشیدی کەرکوکی، لەسەر شارەکەت خاوەن رای خۆت بە و هەڵوێست وەربگرە. با هەردو ئەندامەکەتان لە گەڵ فراکسیۆنی یەکێتی پێکەوە کار بکەن".

 

🔶 ئێمەش پشتیوانی هەمو نیازپاکیەکین بۆ یەکگرتنی ئەو لایەنانەی خەمیان پرسی کەرکوکە.

 

🔶 با ئەم پرسە بە کراوەیی بمێنی تا بونی دادگایەکی سەربەخۆ و ئازاد یان پاشگەزبونەوە و داوای لێبوردنکردن ".