Plus4
پێش 3 کاتژمێر
لەمەولا باجی تایبەت دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلی هایبرێدو کارەبایی
حكومەتی عێراق ڕێژەیەک باجی خستە سەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی و لەسەرەتای ساڵی نوێوە جێبەجێدەكرێت.
لەوبارەیەوە د. سامر قاسم؛ بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایگەیاند: باجی نوێی گومرگی بەڕێژەی 10% لەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی هایبرێدو کارەبایی سەپێنرا.
وتیشی: بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە لەساڵی 2025و دواتردا دروستدەکرێن.
ڕاشیگەیاند: ئەمانە بەشێکن لەڕێکخستنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی ستانداردەکانی کوالیتی و سەلامەتی و پاراستنی بەکارهێنەران لەو ئۆتۆمبێلانەی لەگەڵ تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکاندا ناگونجێن.
ئامانجی بڕیارەکەیشی بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی هاتووچۆو ڕێکخستنی کارەکانی هاوردەکردنی هەرەمەکی گەڕاندەوە، ئەمەش لەگەڵ مەرجەکانی سەلامەتیی گشتی و بەرژەوەندیی نیشتمانی هاوتایە.




