Plus4
پێش 7 کاتژمێر
فایەق زێدان گەیشتە پەرلەمانی عێراق
فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمان و لەگەڵ عامە فاییز سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان کۆبوەوە.
فایەق زێدان بەپێویستی زانیوە پەرلەمان پابەندی بەندە دەستورییەکان بێت و جێبەجێت بکات بەتایبەت ماددەی 54 و 55 کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەیەکەم دانیشتندا دەبێت سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن.
پەرلەمان لەدوو گەڕدا نەیتوانیوە پرسی هەڵبژاردنی جێگری دووەم یەکلا بکاتەوەو بڕیارە کەمێکیتر تەواوکەری دانیشتنی یەکەم دەستپێبکاتەوە.




