Plus4
پێش 19 کاتژمێر
یوسف کیلابی: هەردوو جارەکە دەنگمان بە شاخەوان عەبدوڵڵا دا
یوسف کیلابی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا: لەهەردوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دەنگمان بە کاندیدەکەی پارتی دا کە شاخەوان عەبدوڵڵایە.
یوسف کیلابی ئاشکرایکرد کە ئەوان پابەندبوون بەڕێککەوتن و بەڵێنەکانیان و لەهەردوو گەڕی هەڵبژاردنەکەدا دەنگیان بە شاخەوان عەبدوڵڵا؛ کاندیدی پارتی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان داوە.





