Plus4
پێش 19 کاتژمێر
لایەنە شیعییەکان بۆ پارتی: کاندیدەکەتان بگۆڕن
پارتی: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدمانەو نایگۆڕین
پێگەی ئەلجبالی عەرەبی نزیک لەپارتی ڕایگەیاند چەند لایەنێکی شیعە مەرجیان بۆ پارتی داناوە تا دەنگی پێبدەن.
لایەنە شیعەکان داوایان لەپارتی کردووە کاندیدەکەی بگۆڕێت تا لەگەڕی سێیەم دەنگی پێبدەن و کاندیدەکەی سەربخەن.
بەپێی هەواڵی پێگەکە، پارتی ئامادە نییە دەستبەرداری کاندیدەکەی ببێت کە شاخەوان عەبدوڵڵایە و پارتی ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لەکێبڕکێکە بەردەوامدەبێت.
بڕیارە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەنگدان بۆ گەڕی سێیەم بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەسپێبکاتەوە.





