Plus4
پێش 4 کاتژمێر
🔻 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق، هۆشداری بەشۆفێران دەدات، بەهۆی باران بارین و گۆڕانی کەشوهەوا لەزۆربەی پارێزگاکان، هۆشیارو بەئاگابن لەکاتی شۆفێریدا.
داواشدەکات شۆفێران پابەندی ئەم خاڵانە بن:
🔶 کەمکردنەوەی خێرایی و هێشتنەوەی مەودا لەنێوان ئۆتۆمبێلەکان.
🔶 بەکارهێنانی لایتی نزم.
🔶 خۆتان لەتێپەڕاندن و سەرپێچی و ڕاوەستانی لەناکاوی ڕێگە بپارێزن.
🔶 پابەندی ڕێنمایی کارمەندانی هاتووچۆ بن کە لەسەر ڕێگەکانی دەرەوە بڵاوکراونەتەوەو لەکاتی پێویستیشدا داوای هاوکارییان لێبکەن.




