Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
🔻لوقمان حەوێز شارەزای کەشناسی:
🔶 بەفر بارینی مامناوەندی گەیشتوەتە سەنتەری سلێمانی و دەوروبەری و تا بەرەبەیان لە سەنتەری شار و باکور و خۆرهەڵاتی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەی پشدەر و بیتوێن بەردەوام دەبێت.
🔶 بەفربارینی سوک و مامناوەندی دەگاتە سەنتەری شاری هەڵەبجە و بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت.
🔶 بۆ کەرکوک و گەرمیان بارانی نم نمە و لەسەرخۆ دەبێت تا درەنگانی شەو و دوایی دەیکاتە سایەقە و ساماڵ.
🔶 دۆخی ڕێگا و بانەکان لەسەرانسەری هەرێم ئەمشەو خراپ و مەترسیدار دەبێت و ئەگەری خزینی تایەی ئۆتۆمبێلەکان هەیە بەتایبەتی لەو شوێنانەی بەفر و باران باریوە ڕێگاکان دەیبەستن بۆ ئەمشەو.
🔶 دهۆک و زاخۆ و ناوچەکانی نەینەوا بەفر و باران بارین تەواو بووە و بۆ ئەمشەو دەبێتە سایەقە و ساماڵ کەش زۆر سارد دەبێت و ڕێگاکان دەیبەستن، پلەکانی گەرما لەهەموو ئەو ناوچانە لەخوار سفری سەدی دەبن.
🔶 سەنتەری هەولێر بەفربارینێکی سوک و مامناوەندی بۆ کاتژمێرێکی تر بەردەوام دەبێت دواتر وردە وردە بۆ نیوەشەو دەبێتە سایەقە و ساماڵ و دەیبەستێت.
🔶 بەفربارینی چڕ لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای هەولێر و سۆران و باڵەکایەتی بەرەو سنور تا دوای نیوەشەو و بەرەبەیان بەردەوام دەبێت بۆ بەیانی دەبێتە ساماڵ.




