پیرۆزبایی
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبوسی دەکات

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ هەیبەت حەڵبوسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی عێراق:_

 

بەبۆنەی هەڵبژاردنتان و بەدەستهێنانی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانتاران، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوادارم لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە چارەنووسساز و نیشتمانییەدا، سەرکەوتووبن و بەهیمەت و رۆڵی ئێوە و ئەندامانی نوێی پەرلەمان پێکەوە خزمەتی زیاتری گەل و وڵاتەکەمان بکەن.

ئومێدمان پێتانە وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، یاسادانان و جێبەجێکردن و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشێتی و پاراستنی ئامانجە باڵاکانمان.

بەدڵنیایشەوە بە پێکەوەیی و لێکتێگەیشتنمان دەتوانین سەقامگیریی وڵاتەکەمان بپارێزین و خواستەکانی هاوڵاتییان بهێنینەدی.