پێش 3 کاتژمێر
🔻بزانە کێ لەجێی رێبوار تەها دەبێتە پەرلەمانتار
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کاندیدە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی عێراق؛ هەڵۆ جەباری ئامادە بوو.
ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سبەی 29ی کانونی یەکەم؛ لەیەکەم دانیشتنی پەرلەماندا.. هەڵۆ جەباری لەجێی رێبوار تەها وەک پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخوات.
رێبوار تەهاش وەک پارێزگاری کەرکوک دەمێنێتەوە و ناچێتە بەغدا وەک پێشتر خۆی ئاماژەی پێکردبوو.



