Plus4
پێش 3 کاتژمێر
بافڵ تاڵەبانی: ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکی خۆشەویستی خۆمان داوە کاری لەپێشینەمانەو جێبەجێیان دەکەین
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەماڵی مام لەشاری بەغدا، لەگەڵ بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا ستراتیژو کارنامەی یەکێتی لەبەغدا خرایە بەرباس.
بافڵ تاڵەبانی؛ وتی: ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکە خۆشەویستەکەمان داوە کاری لەپێشینەمانەو جێبەجێیان دەکەین، پێویستە نوێنەرەکانی یەکێتیش پارێزەری داواو خواستەکانی هاووڵاتیان بن.
نوێنەرانی یەکێتیشی ڕاسپارد، لەسەر ڕێبازی سەرۆک مام جەلال لەبەغدا کارەکانیان بکەن و هەموو هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت.




