لافاو
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔻دوو فەرماندەی پێشمەرگە لەنزیک کەرکوک لەنێو لافاودا گیریان خواردووە

 

 

نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە؛ دوو فەرماندەی لیوای یەکی هێزی پێشمەرگە لەقەرەهەنجیر رێگەیان نەداوە پێشمەرگەکان خواردن بۆ خاڵەکانی خوارەوە بەرن و خۆیان بەو ئەرکە هەستاون چونکە باران بوەو بۆ گیانی پێشمەرگەکانیان پەرۆش بونە.

 

موقەدەم ئەحمەد فەرماندەی فەوجی یەک و موقەدەم هێرش جێگری فەرماندەی فەوج؛ لەکاتی بردنی خوارد بۆ رەبییەکانی خواروی قەرەهەنجیر؛ ئۆتۆمبێلەکەیان لەجۆری مێکزەمینی ئاو بردوێتی و لەدیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە ژیانیان لەمەترسیایە.