کۆبونەوە
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

🔻سودانی بڕیاریدا پارەی بەڵێندەران لەتەواوی پارێزگاکان خەرج بکات

 

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد سەبارەت بە پابەندبوونە دارایی و گرێبەستییەکانی بەڵێندەران و تیێدا بریکاری وەزیری پلاندانان و سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەران ئامادەیبوون.

 

لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە کرا بە وردەکاری پابەندبوونە گرێبەستییەکان و بڕە پارەکانیان و ئەو بڕە پارانەی کەقەرزە لای حکومەت و بە بەڵێندەران نەدراوە لەسەرجەم وەزارەت و پارێزگاکان.

 

سودانی رێنمایی دا بەخەرجکردنی گوژمەیەکی نوێی پارە، بۆ پڕۆژە تەواوکراوەکان .

 

 جەختیشی لە پابەندبوونی حکومەت کردەوە بە چاودێریکردنی پڕۆژەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنیان و دڵنیابوون لە پێدانی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران لەکاتی خۆیدا.