پاترۆیت
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻ئەمریکا سیستمی بەرگری ئاسمانی رەوانەی رۆژاوای کوردستان کرد

لەدوێنێوە چەند فرۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی بە چەک و تەقەمەنی زۆرەوە رەوانەی رۆژاوای کوردستان کراون.

 

بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و بەدیاریکراویش لە سەربازگەی خەراب جیر ، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ئەمریکی نیشتوەتەوە کە سیستمی بەرگری ئاسمانیی و سەکۆی موشەکییان پێبووە.

 

دەشڵێت ، هەردوو فڕۆکەکە بە چەندین فڕۆکەی دیکە لەکاتی هاتنیادا پارێزگارییان لێ کراوە تا کاتی نیشتنەوەیان لە سەربازگەکە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سوریا ، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری دیکە بەچەندین کەرەستەی سەربازییەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراون.

 

ئەمەش دوای هێرشی گروپەکانی سەر بە دیمەشق دێت بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان شاری حەلەب کە لەدوو رۆژی رابردوودا لەو ناوچەیە روبەڕوی هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە بونەوەو بێ ئەوەی بتوانن هیچ ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکەن.