بەفر بارین
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لەکەرکوک بەفر ببارێت

 

شارەزایەکی کەشاسی پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بەفربارین هەرێمی كوردستان و ناوچەکە بگرێتەوەو بەفر لە بەشێكی زۆری سەنتەری شارەكان ببارێت.

 

 هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی راگەیاند، لە كۆتایی هەفتەی داهاتوو، بەتایبەتی لە رۆژانی 30 و 31ی كانوونی یەكەمی 2025، شەپۆلێكی چڕی بەفربارین بەڕێوەیە و ئەگەر هەیە لە سەنتەری هەندێك لە شارە گەورەكانی هەرێمی كوردستان بەفر ببارێت.

 

دەشڵێت ئەگەر بارستەهەوا ساردەكە كە سەرچاوەكەی لە سیبیریاوە هاتووە، زیاتر شۆڕ ببێتەوە بۆ ناوچە نزمایی و دەشتاییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەگەر هەیە بەفربارین بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك، ئیدارەی سۆران، راپەڕین، زاخۆ، سلێمانی، هەڵەبجە، هەورامان، بەرزاییەكانی شوان، بانی مەقان، قەرەهەنجیر، بەرزاییەكانی كەسنەزان، شەقڵاوە، كۆڕێ، پیرمام، كۆیە لە سنووری پارێزگای هەولێر، كەركوك، چیای شنگال و بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان بگرێتەوە.

 

پێشبینیشیکرد پلەكانی گەرما بۆ سفر پلەی سیلیزی دابەزێت.