plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەراتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵبجەو کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئیداەری رابەرین بە شێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەڕۆ،پاشتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە ، بۆ سبەینی پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت .
راشیگەیاند لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و کاریگەری شەپۆڵەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتایی هاتوە




