plus4
پێش 3 کاتژمێر
بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغداوە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکات.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەوەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاشکرایکرد: گەر ئەمڕۆ ڕێکارەکان تەواوبن، ئەوا پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دێت و ڕاستەوخۆ مووچە دابەشدەکرێت.
وتیشی: گەر ئەمڕۆ ڕێکارەکان تەواونەکرێن، ئەوا ناردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چوونکە سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ) لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.




