plus4
پێش ٢ ساڵ
لایەنگرانی سەدر لەچەند لایەكەوە بەربەستەكانی ناوچەی سەوزیان تێپەڕاند و جارێكیتر چونە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقەوە.
بەپێی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی رێگری هێزە ئەمنییەكان لەچونە ژورەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز، 60 كەس بەبرینداری گەیاندراونەتە نەخۆشخانەكان.
لەیەكەم كاردانەوەشدا، لێپرسراوی سەرایای سەلام باڵی سەربازی سەدر، رایگەیاند جەماوەر لەهەموو فرعەونەكانی ناوچەی سەوز بەهێزترن.
بەپێی زانیارییەكان، دوو ئامانجی دیكەی خۆپیشاندەران، هێرشكردنە سەر ماڵەكەی نوری مالكی و دەسەڵاتی دادوەریە.