Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
- سەیوان سابیر بارزانی، برازای مەسعود بارزانیو نەوەی مستەفا بارزانیو برای سیروان بارزانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتیو خاوەنی کۆڕەک تلیکۆم، بووە نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لەنووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەجنێڤ.
- بەکالیورێسو ماستەرو دکتۆرای لەزانکۆی سۆربۆنی فەرەنسی لەبواری زانستە سیاسییەکان بەدەستهێناوە.
- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا، نوێنەری هەرێمی کوردستان بووە لەپاریسو باڵێوزی عێراق بووە لەئیتاڵیا، هۆڵەندا، پورتوگال، مالتا.




