plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ژمارەیەک لەکەسایەتییەکانی تورکمانی داقوق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پەیامێک ئاراستەی موقتەدا سەدر دەکەن و دەڵێن: شەوی رابردوو سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ هاتەنەتە قەزاکەو کەسێکیان رفاندووە.
دوای ئەوەی لەبازگەی داقوق دەستگیرکراون، خۆیان ناساندوەو سەر بە سەرایا سەلام بونە.
تورکمانەکانی داقوق لەبانگەوازەکەیاندا داوا لەموقتەدا سەدر دەکەن؛ بێتە دەنگ و ئەو کەسانەی لەپشت ئەو کارەوەن سزا بدرێن و ئۆفیسەکانیان دابخات




